د. جوتیار عادل، گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان پهیامێكی به بۆنهی ساڵیادى ١١ى ئازاربڵاوكردهوه.
دهقی پهیامهكه:
ئەمڕۆ ٥١ ساڵ بەسەر واژۆكردنی ڕێككەوتننامەى ١١ى ئازارى ساڵى ١٩٧٠ تێدەپەڕێت، ڕێككەوتنێکى فەرمی و یاسایی و مێژوویی کە لە چوارچێوەی ئۆتۆنۆمى و دەستوریدا، بۆ یەکەم جار و لە عێراق دان بە مافە نەتەوەیی و سیاسییەكانی كورددا نرا. ئەم ڕێککەوتنە کە بەرھەمی شۆڕشی ئەیلول بە سەرۆکایەتیی خوالێخۆشبوو مەلا مستەفا بارزانی بوو، وەرچەرخانى گەورە و بنەمایەکى بەهێز بوو بۆ ئاشتەوایی سیاسى و کۆمەڵایەتی لە هەموو عێراق و دەستپێکى فەزایەکى نوێى کارى سیاسى و دیپلۆماسی لاى کورد.
ڕێککەوتننامەى ١١ى ئازار بنەماى تێهزرینى سیاسەتێکى حەکیمانە و ئاشتیخوازانە و هەوڵدانە بۆ پێکەوەژیان لە چوارچێوەیەکى دیموکراسى و دەستوورى و فیدراڵی کە ئێستا حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیڕەوى دەکات و خوازیارە هەموو لایەنە سیاسییەکانى عێراقیش بەو ئایدیا و خواستەوە کار بۆ چەسپاندنى ئاشتى و ئارامى و بنیاتنانەوە و پێشکەوتن بکەن.
د. جوتیار عادل گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.