راگهیاندنی پارێزگای ههولێر بڵاوی كردهوه، كه سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە 2021.3.11، بە نوێنەرایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی بنەماڵەی شەهیدی تێکۆشەر سیمبولی شاری هەولێر (خەجە باوە) کرد.
راگهیاندنی پارێزگای ههولێر راشیدهگهێنێت: لەسەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، باسی لە بوێری و قارەمانێتیی شەهید (خەجە باوە) کرد کە بۆتە سیمبولی قوربانیدانی ئافرەتان لەشۆڕش و خەباتی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کوردستان و شانازیەکی شاری هەولێر و ڕایگەیاند: بەداخەوە ئەگەرچی ئەمساڵ نەتوانرا لەڕۆژی ئازادکردنی شاری هەولێر، کارێکی شایستە بۆ ئەو شێرە ژن و قارمانەی هەولێر بکەین، بەڵام بەدڵنیاییەوە لەداهاتوودا وەک شەهیدی تێکۆشەر و سیمبولی بوێری و قارەمانێتیی شاری هەولێر لەبەرنامەی کارماندا دەبێت.
راشیدهگهیهنن: كهلەلایەن خۆیەوە، بنەماڵەی شەهید، سوپاسی سەردانەکەی پاریزگاری هەولێریانکرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆی خواست.
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.