ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا بەشداریی پرێزینتەیشنێكی كۆمپانیای تۆرۆسی كرد، كەبەمەبەستی بەشداریكردنی كەرتی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی دابەشكردنی كارەبا بەڕێوەچوو.
لەو پرێزینتەیشنەدا كە كامیل قەزاز بریكاری وەزارەت و راوێژكارو بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی كارەبای پارێزگاكان ئامادەیبوونز
وەزیری كارەبا باسی لەگرنگی پرۆسەی بەشداریكردنی كەرتی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی دابەشكردنی كارەبای كردوو وتی: ئەزموونە پێشكەوتووەكانی دنیا دەرینانخستووە لەرێگەی هاوبەشیكردنی كەرتی تایبەت لەدابەشكردنی كارەبادا هاوڵاتیان و حكومەت و ئابووری هەرێم سوودمەند دەبن، بەتایبەتی لەم كابینەیەدا كە چاكسازیی لە سێكتەری كارەبا یەكێكە لەكارنامەكانی حكومەت.
دواتر بەووردی لەو پرێزینتەیشنەدا توێژینەوەیەكی زانستی و پراكتیكی پێشكەش كرا لەسەر واقیعی كەرتی كارەبای هەرێم و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی بەشداریكردنی كەرتی تایبەت لەسێكتەری دابەشكردنی كارەبادا.
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.