رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر، به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11 ى 3 ى 2021 ، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن ئاگاداركرایه‌وه ، كە هاووڵاتییەك لە گەڕەكی هەولێری نوێ دەیەوێ هاوسەری خۆی بكوژێت و چووبووە ناو قوتابخانەیەك و هەڕەشەی كوشتنی لە بەڕێوەبەری قوتابخانەكەش كردبوو، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانییان تۆمەتبارەكە بە ناوی (گ.ع.م) دەستگیر بكەن.
هۆگر عه‌زیز گوتیشی، تۆمەتباری ناوبراو، بە چەك رووبەڕووی هێزەكانی پۆلیس ببووەوە، بەڵام هەر زوو قۆڵبەستیان كرد، كە لە كاتی دەستگیركردنیشیدا، دەست بەسەر دەمانچەیەك و مەخزەنێك و كلاشنكۆفێك و هەروەها سێ مەخزەن و 83 فیشەكی زیندوودا گیرا .
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: دواتر تۆمەتبارەكە و چەكەكان و فیشەكەكانیش رادەستی بنكەی پۆلیسی راپەڕین كران بە مەبەستی گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەكە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.