به هه‌زاران ساڵه خه‌ڵك له نزیك چیایه‌ك نیشته‌جێن بێ ئه‌وه‌ی بزانن چیاكه زێڕه. به‌هۆی رووداوێكی سروشتی، ده‌ركه‌وتووه چیاكه زێڕه و ئه‌گه‌ر ئه‌مه بسه‌لمێنرێت، ئه‌وا وڵاته‌كه له هه‌ژارترین وڵاتی دنیا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵات ده‌گۆڕێت.
دوای ئه‌وه‌ی لافاوێك له وڵاتێكی كیشوه‌ری ئه‌فریقا رووی دا، رووی راسته‌قینه‌ی چیاكه‌ی ئاشكرا كرد، بۆیه‌ش خه‌ڵك له خۆشی‌دا نازانن چ بكه‌ن و به تووره‌كه خۆڵی چیاكه له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌نه‌وه.
چیاكه كه‌وتووه‌ته وڵاتی كۆنگۆ و به هه‌زاران كه‌س له دامێنی چیای LUHHI له پارێزگای كیووی باشوور دوای روودانی لافاوه‌كه، هه‌ستیان به بوونی زێڕ له چیاكه كرد. هه‌ندێك رۆژنامه‌نووس رایان گه‌یاندووه به شووشتنه‌وه‌یه‌كی ئاسایی خۆڵ و به‌ردی ئه‌م چیایه، 60 تا 90% زێڕ به‌رهه‌م دێت.
خه‌ڵك خه‌ریكی بردنی به‌رد و خۆڵی چیاكه‌ن، حكوومه‌تی كۆنگۆ بۆ ئه‌و دۆخه‌ی له‌و ناوچه‌یه هاتووه‌ته كایه‌وه، رێوشوێنی توندی گرتووه‌ته‌به‌ر و ده‌رهێنانی زێڕی قه‌ده‌غه كردووه. حكوومه‌ت داوای له خه‌ڵك كردووه هه‌رچی زووه له چیاكه دوور بكه‌ونه‌وه.
به‌گوێره‌ی سپوتنیك، كۆنگۆ یه‌كێك له هه‌ژارترین وڵاتانی دنیایه و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ته‌نانه‌ت له تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه و كاره‌باش بێبه‌شن. ئه‌گه‌ر چیاكه به‌و رێژه‌یه‌ی باس ده‌كرێ زێڕی هه‌بێ، ئه‌وا كۆنگۆ ده‌كاته یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتانی دنیا.
حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته به ته‌مایه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌نگاوی پێویست بنێت، داهاته‌كه له سندووقێكی تایبه‌تی كۆ بكاته‌وه و له قازانجی ته‌واوی خه‌ڵكی وڵات به‌كاری بهێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.