Erbil 15°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:16

باوکی چالاکوانێک له‌ شاری عماره‌ تیرۆرکرا

ماوه‌ی ساڵێك بوو به‌دوای كوڕه‌ رفێندراوه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕا
کوردستان TV
100%

ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی عێراق دوێنێ چوارشه‌ممه‌ بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو باوكی چالاكوان و پارێزه‌ری عێراقی، عه‌لی ئه‌حمه‌د جاسب كه‌ ماوه‌ی ساڵێكه‌ رفێندراوه‌، له‌ شاری عماره‌ له‌ باشووری عێراق تیرۆركرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ یه‌كێك له‌ دراوسێكانی قوربانییه‌كه‌ به‌ پێگه‌ی حوڕه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ باوكی پارێزه‌ره‌ رفێندراوه‌كه‌ ناوی ئه‌حمه‌د هلێجییه‌ و دانیشتووی ناوچه‌ی موجبه‌سه‌ له‌ناوچه‌ی پێشانگاكان له‌نزیك سه‌نته‌ری شاری عماره‌ تیرۆركراوه‌.

هه‌رئێواره‌ی دوێنێ پۆلیسی پارێزگای میسان رایگه‌یاند كه‌ توانیویانه‌ تۆمه‌تبارێكی تێوه‌گلاو له‌ كوشتنی باوكی پارێزه‌ره‌كه‌ ده‌ستگیربكه‌ن.

شایانی باسه‌ پارێزه‌ره‌ رفێندراوه‌كه‌ خاوه‌نی دوو منداڵه‌و ماوه‌ی ساڵێكه‌ بێ سه‌رو شوێنه‌ .

11

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.