Erbil 31°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:16

نرخی نه‌وت به‌رزبۆوه‌

کوردستان TV
100%

دوێنێ نرخی نه‌وت له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، رۆژه‌كه‌ی 67 دۆلار و 90 ته‌واو كرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ش له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌ 68 دۆلار و  18 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

له‌كاتژمێر 9:21 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مرِۆش نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌رزبۆوه‌وه‌ گه‌یشته‌ 68 دۆلار و 31 سه‌نت.

هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی تێكساس به‌ 64 دۆلارو 83 سه‌نت فرۆشرا.

شایانی باسه‌ به‌هۆی دابه‌زینی نه‌وتی به‌كۆگاكراوی ئه‌مریكاو گه‌شه‌ی ئابووری جیهانی، نرخه‌كانی نه‌وت جارێكی دیكه‌ رووی له‌به‌رزبوونه‌وه‌ كرد.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.