پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان سەرکەوتنی سەردانەکەی بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان راگەیاند.
پاپا فرانسیس، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئازار دوای گەڕانەوەی لە سەردانێکی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ڤاتیکانەوە وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند: گەلی عێراق شایستەی ژیانێکی ئاشتیانە و گێڕانەوەی کەرامەتن بۆ گەل و وڵاتەکەیان.
پاپا فرانسیس سوپاسی گەل و لێپرسراوانیشی کرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی لێیکرا، پاپا وتیشی گەلی عێراق مافی ئەوەی ھەیە کە لە ئاشتیدا بژی.
پاپای ڤاتیکان ئاماژەی بەوەشکردووە، با بەردەوام بن لە نوێژکردن لە پێناوی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەختیشیکردووەتەوە، سەرباری ئەوەی وێرانکاری و چەکیشی بە دوای خۆیدا هێناوە، دارخورماکان کە دروشمی وڵاتن بەریان گرتووە و بەردەوامن لە گەشە و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیان، هیچ ژاوەژاوێک دروست ناکات، بەڵام بەرهەمی هەیە و گەشەش دەکات.
پاپا فرانسیس گوتی، جەنگ و تیرۆر ئەو تەحەدییانەن کە ڕووبەڕووی عێراق بوونەتەوە نەک هەر عێراق بەڵکو هەموو جیهان پێوەی دەناڵێنن، پێویسته بهرنگاری تیرۆر بینهوه.
شایهنی باسه پاپا فرهنسیس رۆژی 5ی ئهم مانگه سهردانی عێراقی كرد و له چوارچێوهی سهردانهكهیدا، رۆژی یهكشهممهش سهردانی ههولێری كرد و دواتر سهردانی شاری مووسڵ سهنتهری پارێزگای نهینهوای كرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.