ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/3/10 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی ،سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پیرۆزبایی له كوردستانییان كرد به بۆنه‌ی ڕۆژی جلی نه‌ته‌وه‌یی كه چه‌ند ساڵێكه هاونیشتمانییانی هه‌رێمی كوردستان، له ڕۆژی 10ی ئادار، به ڕێوره‌سمی جیاواز، ڕێز له جلی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ده‌گرن.
سه‌رۆك وه‌زیران ، ئاماژه‌ی به سه‌ردانی قه‌داسه‌تی پاپا كرد و به سه‌ردانێكی گرنگ و مێژوویی ناوبرد و گوتی ، ئه‌م سه‌ردانه دووپاتیكرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان، مه‌ڵبه‌ندێكی گرنگیی به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌یه له ناوچه‌كه‌دا . ده‌ستخۆشیشی له ڕێكخه‌ران و ده‌زگا په‌یوندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌تی هێزه ئه‌منییه‌كان كرد، بۆ سه‌رخستنی سه‌ردانه‌كه كه سه‌ركه‌وتووانه له كه‌شێكی ئارام‌دا به‌ڕێوه‌چوو.
پاشان هه‌ر یه‌ك له پشتیوان سادق ،وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و سه‌فین دزه‌یی، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ، ڕاپۆرتێكیان ده‌رباره‌ی سه‌ردانی قه‌داسه‌تی پاپا و گرنگیی سه‌ردانه‌كه و ده‌رئه‌نجامه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، ئارام محه‌مه‌د قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، دوا ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌ی پێدانی مۆڵه‌تی خوێندنی له هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو . دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه و پێشنیاركردنی چه‌ند تێبینی و هه‌مواركردنێك ، پڕۆژه‌كه په‌سه‌ند كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.