Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:49

یه‌کێتی ئه‌ورووپا ئاماده‌یی خۆی بۆ یارمه‌تیدانی سازکردنی گفتوگۆی نیشتمانی عێراق ده‌رده‌بڕێ

کوردستان TV
100%

مارتن ھوس،باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ به‌غدا، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا سه‌باره‌ت به‌ بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی بۆ سازكردنی گفتوگۆیه‌كی نیشتمانیی به‌ ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی سه‌رجه‌م كێشه‌ و ناكۆكییه‌كان.

مارتن ھوس له‌ ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیوویه‌تی "سه‌باره‌ت به‌ بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی بۆ سازكردنی گفتوگۆیه‌كی نیشتمانیی به‌ ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی سه‌رجه‌م كێشه‌ و ناكۆكییه‌كان خۆشحاڵین، به‌ڵام گرنگه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌شداری له‌و گفتوگۆیه‌دا بكه‌ن".

باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ به‌غدا، مارتن ھوس ئه‌وه‌ی وه‌بیرھێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پاڵپشتیی له‌ بیرۆكه‌ی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌ت و ھاووڵاتییبوون له‌ عێراق كردووه‌ و نووسیوویه‌تی:یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئاماده‌ییه‌، یارمه‌تیی بۆ سازكردنی گفتوگۆیه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ له‌ عێراق، پێشكه‌ش بكات.

رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی داوای سازكردنی گفتوگۆیه‌كی نیشتمانیی كردبوو، ئه‌وه‌یش به‌ئامانجی گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنی كۆتایی له‌نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان كه‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بپارێزێت و كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی چاره‌سه‌ر بكات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.