Erbil 22°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:18

له‌ عێراق 22  که‌سی دیکه‌ به‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تووشبون به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێی ڕاگه‌یاند.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە كۆی 37 ھەزار و 361 پشکنین، چوار ھەزار و  610 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و 22 کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و  سێ ھەزار و 692 کەس لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ڕاشیگه‌یاندووه‌: کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە  735 ھەزار و 626 کەس و لەو ژمارەیەش 13 ھەزار و 618 کەس گیانیان لەدەستداوە و  668 ھەزار و 153ی دیکەیش چاکبوونەتەوە. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.