وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكومهتی ههرێمی كوردستان له ڕوونكردنهوهیهكدا ڕایگهیاند: پرۆسەی تەندەرینگی كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خاشاك، بەپێی ڕێنمایی گرێبەستە گشتییەكان ژمارە (2)ی ساڵی 2016ی وەزارەتی پلاندانان ئامادە كراوە و لەلایەن هۆبەی یاسا و كارگێڕی و دارایی و مەرجەكان دیاری كراون و هەموو ئەو كۆمپانیایانەی كە بەشدار بوون، لەسەر ئەو مەرجانە ڕازی بوون و بۆ بەدەستهێنانی ئەو تەندەرانە كێبڕكێیان كردووە.
دوای دەرچوونی تەندەر بۆ كۆمپنیا، بۆ ئەوەی گرێبەست واژوو بكرێت، پێویستە لەسەر كۆمپانیاكان كە تەواوی بەڵگە و دۆكۆمێنتەكانیان ئامادە بكەن. گرفتی بەشێك لە كۆمپانیاكان لەوەدایە، هەندێك لە مەرجەكانیان تێدا نییە و تەندەریان پێشكەش كردووە، لە كاتێكدا هەموویان بینیویانە كە بەشێكی بڕگەكان پەیوەندییان بە ئامێرەكانەوە هەیە و لە ڕێنمایی گرێبەستە گشتییەكان ژمارە (2)ی ساڵی 2016ی وەزارەتی پلانداناندا هاتووە و هەمووشیان ئاگاداری ئەو بەندانەن و دەبوو خۆیان زوو دەستەبەری بانكی (خگاب چمان)یان پێشكەشی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریان بكردایە.
هەموو كۆمپانیاكان دڵنیا دەكەینەوە كە بودجەیان بۆ دابین كراوە و شایستە داراییەكانیان وەردەگرن، بەو مەرجەی تەواوی ڕێنماییەكانی گرێبەستە گشتییەكان جێبەجێ كرابن.
هەندێك لەو كۆمپانیایانە كە مەرجەكانی ئالیاتیان تێدا نییە و وەك خۆی جێبەجێیان نەكردووە.
داوا لە هەموو كۆمپانیاكان دەكەین، كاتێك تەندەر پێشكەش دەكەن، دەبێت ئامادەییان تێدا بێت، هەموو بەندەكانی گرێبەست جێبەجێ بكەن. حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بەڵێنەكانی خۆی بە بەردەوامیی خزمەتگوزارییەكان و بەرزكردنەوەی كوالیتی ئەو خزمەتگوزارییانە سوورە، هەر لەو پێناوەدا مەرجەكان بەرز دەكاتەوە، تاوەكوو زیاتر ڕەزامەندیی هاووڵاتییان بەدەست بهێنێت و هەر گرفتێک بێتە پێشەوە، هەموو هەوڵێک دەدات بە زووترین کات چارەی بکات.
وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكومهتی ههرێمی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.