Erbil 20°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:30

راپۆرتێک سه‌باره‌ت به‌ خراپی کوالێتی سووتەمەنی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

بە مەبەستی نووسینی راپۆرتێكی تایبەت لەسەر خراپیی كوالێتی سووتەمەنی لە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/9،  كۆبوونه‌وه‌ی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌چوو.


لە كۆبوونەوەكه‌دا تاووتوێی ئەو سەردانە مەیدانییانەى لیژنەكە بۆ پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك كرا كه‌ به‌مه‌به‌ستی بەدواداچوون بۆ كوالیتیی سووتەمەنی ئەنجامیان دابوو، لە ئەنجامی بەدواداچوونەكانیان، لیژنەكە دەستیكرد بە نووسینی راپۆرتێكی تایبەت سه‌باره‌ت به‌خراپیی كوالێتیی سووتەمەنی لە هەرێمی كوردستان و ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستانی كرد تاوەكو لە ڕێگەی ئەوانەوە لایەنە پەیوەندیدارەكانى لێ ئاگاداربكرێتەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.