سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 9-3-2021 ، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی پەروردەی عێراق کرد.
لەدیدارەکەدا باس لە پێداویستییەکانی قوتابخانە و خوێندن و قوتابیانی کەمپەکانی ئاوارەکان کرا و تیشک خرایە سەر ئەوەی بە هەماهەنگی و هاوکاری یەکتر پێویستە هەموو هەوڵەکان بخرێنەگەڕ لەپێناو دابینکردنی پێداویستییەکانی قوتابیانی ئاوارە و لێقەوماوان کە سەرباری ئەو بارودۆخەی خۆیان تێیدان، ئێستاکەش بەهۆی ئەو دۆخە و ڤایرۆسی کۆرۆنا ژیانی و گوزەرانییان قورس بووە. لەو بارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر، تەئکیدی لەسەر هەموو هەماهەنگی و هاوکاریی و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان پارێزگای هەولێر و وەزارەتی پەروەردەی عێراق کردەوە.
لەلایەن خۆیانەوە، شاندی میوان، سوپاسی پارێزگاری هەولێریان کرد کە بەردەوام و بەدڵسۆزییەوە لە خەمی پیداویستی و کەم و کوڕی و چارەسەری گرفتەکانی خوێندن و قوتابخانەکان و قوتابیانی کەمپەکانی ئاوارە و لێقەوماوان بووە، هەروەها جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە بۆ ئەو مەبەستە وەک وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئامادەیی هەموو هەوکاری و هەماهەنگییەکین لەگەڵ پارێزگای هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.