Erbil 20°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:31

لە‌هه‌رێمی کوردستان 2 رۆژ کرایه‌ پشووی فه‌رمی

کوردستان TV
100%

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی كرده‌ پشووی فه‌رمی. 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، رۆژی پێنجشەمەی ئەم ھەفتەیە و رۆژی یەكشەممەی ھەفتەی داھاتوو لە سەرجەم دامەزراوەكانی حكومەت پشووی فەرمییە. 

روونیش كراوەتەوە، رۆژی پێنجشەممەی ئەم ھەفتەیە رێكکه‌وتی 11ی 3ی 2021، یادی رێككەوتنی 11ی ئازاری ساڵی 1970 یە و پشووی فه‌رمییه‌. 

ھەروەھا یەكشەممەی داھاتوو 14ی ئازار یادی لە دایكبوونی بارزانی نەمرە پشووی فه‌رمییه‌. 

بەگوێرەی فه‌رمانێكی وه‌زاره‌ی وەزارەتی پەروەردە، کە لە رێكکه‌وتی 14ی یه‌كی 2021 دەرچووە هاتووە، بۆ مانگی ئادار ناوەندەکانی خوێندن تەنها پابەند دەبن بە سێ رۆژ پشووی جەژنی نەورۆز و سێ رۆژ جەژنی رەمەزانی پیرۆز، به‌م پێیه‌ش ئەو دوو رۆژ پشووه‌ ناوەندەکانی خوێندن ناگرێتەوە. 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.