Erbil 19°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:20

سوپای عێراق کوژرانی 10 تیرۆریستی داعشی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند

کوردستان TV
100%

سوپای عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش، 10 تیرۆریستی داعش له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا كوژراون.

ئاژانسی ھه‌واڵیی فه‌رمی عێراق پشت به‌ستن به‌ راگه‌یه‌نراوێكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ ھاوبه‌شه‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر راسپارده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ ھاوبه‌شه‌كان، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش حه‌شارگه‌یه‌كی داعشیان له‌ چیای عیدایه‌ رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆردومانكردووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ له‌ ئاكامی بۆردومانه‌كه‌دا، 10تیرۆریستی داعش كوژران، ھه‌روه‌ھا حه‌شارگه‌كه‌یش خاپووركراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌  فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش، حه‌شارگه‌یه‌كی داعشیان له‌ سنووری ناوچه‌ی عیس رۆژھه‌ڵاتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین بۆردومانكردووه‌ و ھاتووه‌:له‌ ئاكامی بۆردومانه‌كه‌دا، حه‌شارگه‌كه‌ خاپووركراوه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.