Erbil 19°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:21

وەزیری تەندروستی: هه‌فته‌ی داهاتوو 180 ھەزار ڤاکسینی دیکە دەگاته‌ ھەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%


وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو وەجبەی دووەمی ڤاکسین بگاتە ھەرێمی کوردستان، کە زیاتر لە 180 ھەزار ڤاکسین دەبێت و بەپێی رێنماییەکان دابەش دەکرێن.
دکتۆر سامان بەرزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  به‌ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: دوای ئەوەی وەجبەی یەکەمی ڤاکسین گەیشتە ھەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی کرا و بەکار ھات، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو حکوومەتی عێراق وەجبەی دووەمی ڤاکسین بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە بکات، چونکە حکوومەتی عێراق ڤاکسینی کڕیوە و پشکی ھەرێمی کوردستانیش لەو ڤاکسینەدا ھەیە.
ده‌شڵێت، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ڤاکسین بگاتە ھەرێمی کوردستان، کە 180ھەزار ڤاکسین زیاترە و دەکاتە دووەم وەجبەی ھاتنی ڤاکسین بۆ ھەرێمی کوردستان.
 راشیده‌گه‌ێنێت، ھەر کاتێک ڤاکسینەکە گەیشت، ئەوکات بەپێی رێنماییەکان دەست بە دابەشکردن و بەکارھێنانی ڤاکسینەکە دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.