كارینال لویس ساكۆ، پارتریاكی كلدانی له عێراق و جیهان له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاشكرای كردووه كه عه‌لی سیستانی ،مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له میانه‌ی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ پاپا فرانسیس،پاپای ڤاتیكان رایگه‌یاندووه كه سیاسییه‌كانی عێراق بێ هیوایان كردووه‌و ئه‌وان ته‌نها به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیاندا ده‌گه‌رێن.
هه‌روه‌ها سیستانی روونیشیكردۆته‌وه كه ئاماده‌نییه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، پێشوازی له هیچ سیاسییه‌كی عێراقدا بكات.
شایانی باسه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو پاپا فرانسیس،پاپای ڤاتیكان، سه‌ردانی نه‌جه‌فی كرد‌و له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی ،مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق كۆبووه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.