ئهمڕۆ سێشەممە 9ى 3ى 2021، بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، شەپۆڵێکى باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات سەرەتاى هاتنى شەپۆڵى باران بارینەکە لە ئێوارەى شەوى چوارشەممە لەسەر پێنج شەممە بە دوو قۆناغ دەست پێدەکات.
راشیدهگهێنێت: یەکەمیان لە درەنگانى شەوى چوارشەممە دەست پێدەکات و زیاتر باران بارینەکە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبێت وە سەنتەرى پارێزگاکان ئەگەرى نمە بارانى دەبێت، رۆژى پێنج شەممە لە کاتەکانى رۆژدا ئاسمان زیاتر نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 4-6 پلەى سیلیزى وە زیادبوونى خێرايى با کە لە هەندێ ناوچە بۆ سەرووى 40 کم لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات.
كهشناسی ههرێم ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: لە شەودا قۆناغى دووەمى باران بارینەکە دەست پێدەکات باران بارین لە سەرجەم ناوچەکان دەبارێت رۆژى هەینى شەپۆڵى باران بارینەکە چالاکتر دەبێت وە ئاستى باران بارین لە هەندێ ناوچە لێزمە بارانى دەبێت رۆژى هەینى لەگەڵ باران بارین بارستە هەوایەکى سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانى گەرما بە نزیکەى 6-8 پلە نزم دەکاتەوە.
له كۆتاییدا رایگهیاندووه: لەکاتى باران بارین ئەگەرى تەزرە بارین دەبێت لە هەندێ ناوچە لەگەڵ بەفر بارین لەسەر لووتکەى شاخە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان، کاریگەرى ئەم شەپۆڵەش تا ئێوارەى رۆژى هەینى بەردەوامى دەبێت.

دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.