چه‌ندان چالاكوان چه‌پكه گوڵیان له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئێران له پاریس دانا بۆ ده‌رخستنی پشتیوانی خۆیان بۆ چالاكوانی بواری مافی مرۆڤ یاسه‌مه‌ن ئاریانی كه له ئێران سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه دوای ئه‌وه‌ی له میترۆی تاران به بێ سه‌رپۆش گوڵی به‌سه‌ر ئافره‌تاندا دابه‌ش كردبوو.
ئه‌م گوڵدانان و ناڕه‌زایی ده‌ربرینه له گۆڕه‌پانی نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئێران له پاریس له‌لایه‌ن ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌بۆنه‌ی ڕۆژی هه‌شتی ئاداره‌وه ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
یاسه‌مه‌ن ئاریانی له ساڵی دوو هه‌زارو نۆزده له ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تاندا بێ سه‌رپۆش له‌گه‌ڵ دایكی و موژگان كشاوه‌رز له میترۆی تاران گوڵیان به‌سه‌ر ئافره‌تاندا دابه‌ش كرد‌و باسی ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تان و ئازادیی ئافره‌تانیان كرد چی ده‌پۆشێت و چی نا‌پۆشێت.
ئه‌و چالاكوانانه ئه‌و كات سه‌رپۆشیان نه‌پۆشیبوو، دیمه‌نێكی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه سه‌رنجێكی زۆری به‌لای خۆیدا هێنا.
یاسه‌مه‌ن و دایكی له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانه‌وه گیران و به تۆمه‌تی هاندان و ئاسانكردنی داوێن پیسی شازده ساڵ زیندانییان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، به‌ڵام دواتر ئه‌و سزایه كهمتركرایهوه كه‌چی هێشته له به‌ندیخانه توند كراون.
ئه‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وه بوو ئه‌و چالاكوانانه‌ی بواری مافی ئافره‌ت له ئێران دهستگیرو زیندانی كراون ئازاد بكرێن و ئافره‌ت ئازاد بێت له‌وه‌ی چ ده‌پۆشێت و چ نا‌پۆشێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا به ده‌یان ئافره‌ت له ئێران له‌به‌ر نه‌پۆشینی سه‌رپۆش ده‌ستگیركراون و هێشته له به‌ندیخانه‌دان له‌وانه‌یش پارێزه‌ری بواری مافی مرۆڤ نه‌سرین ستووده كه به‌وه ناسراوه به‌رگری له چالاكوانانی سیاسی و ئۆپۆزسیۆن و ئه‌و ئافره‌تانه ده‌كرد كه به هۆی نه‌پۆشینی سه‌رپۆشه‌وه ده‌ستگیركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.