د . چنار سه‌عد عه‌بدولڵا سه‌رۆكی سه‌نته‌ری دیراسات و تۆژینه‌وه‌ی پ د ك سه‌باره‌ت به رۆژی 8 ی مارس و رۆژی ئافره‌تانی جیهان و كوردستان ، له میانه‌ی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی ئافره‌تانی كوردستان كرد ، بۆنه‌یه‌كی جیهانییه بۆ ئافره‌تان وه‌كو هه‌موو بۆنه‌كان , ره‌مزێكی تایبه‌ته بۆ ئه‌و بۆنه‌یه و ئه‌و یاده .
چنار سه‌عد عه‌بدولڵا رایگه‌یاند , كه ئه‌مسال سه‌یر بكه‌ین چ كارێك بكه‌ین بۆ ئافره‌تان , چی كراوه له ته‌واوی سێكته‌ره‌كان له ساڵی رابردوو بۆ ئافره‌تان .
پێویسته ساڵانه راپرسی له سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین كه ئافره‌تان له چ ئاستێكدان .
پێویستیمان به داتا‌و ئامار هه‌یه كه چی كراوه له پرسی توند‌و تیژی و نه‌خوێنده‌واری و ئاستی به‌ره‌و پێشچوونی ئافره‌تان له هه‌موو روێكه‌وه .
روونیشیكرده‌وه كه پێوه‌ر هه‌یه بۆ مافه‌كانی مرۆڤ , ئافره‌تیش ئایا ئه‌و مافانه‌ی هه‌یه , كه مافی كه‌سیه‌تییه وه‌ك ده‌ربرین , هاوسه‌رگیری , پیشه‌گه‌ری , خوێندن , به‌شداری كردن له كایه‌ی سیاسی و ئیداری .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه له كوردستان تا ئێستا مافه‌كان پێشێلكاری هه‌یه به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان .
كۆمه‌ڵێك بوار هه‌ن پێویسته رۆَلی خۆیان ببینن , بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌تایبه‌تی پێدانی رۆڵی كاریگه‌ر به ئافره‌ت .
د . چنار سه‌عد عه‌بدولڵا سه‌رۆكی سه‌نته‌ری دیراسات و تۆژینه‌وه‌ی پ د ك راشیگه‌یاند پێویسته له‌و سه‌رده‌مه‌دا په‌روه‌رده هه‌وڵ بدات له سه‌ره‌تای خوێندن یه‌كسانی نیشان بدات له نێوان ئافره‌ت و پیاو .
پێویسته ژینگه‌یه‌كی وا دروست بكرێت تێكه‌ڵاوییه‌كی ته‌ندروست بێته كایه‌وه له نێوان پیاوو ئافره‌ت .
له هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی گۆرانكاری ئاسانه , به‌ڵام پێویستیمان به به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه هه‌یه , هه‌رچه‌ند گۆرانكاری نه‌وعی نراوه به‌به‌راورد له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكانی دیكه‌ی دراوسێ .
هه‌وڵمانداوه تواناكان نیشان بده‌ین و متمانه دروست بكه‌ین كه به‌ڵێ ئافره‌تان ده‌توانن رۆڵی كاریگه‌ر ببینن و گۆڕانكاری گه‌وره به ده‌ست بێنن .
دارشتنی : سوهێل تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.