جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، سهردانهكهی پاپا فرانسیسی بۆ عێراق به مێژوویی ناوبرد گوتی: پهیامی ئاشتی و برایهتی گرنگدا تێدایه.
ئهمرۆ دووشهممه بەپێى بەیاننامەیەکى کۆشکى سپى هاتووه، جۆ بایدن سەرۆکى ئەمەریکا رایگەیاندووە، سەردانەکەى پاپاى ڤاتیکان بۆ عێراق بەهێماى گەڕانەوەى هیوا بۆ هەموو جیهان ناودەبات، ستیاشى گەل و حکومەتى عێراقیش دەکات لە بەرامبەر سەرکەوتنى ئەو سەردانە.
جۆ بایدن، رایگهیاندووه، بینینی سەردانی پاپا فرانسیس بۆ شوێنە دێرینە ئایینییەکان، لەنێویاندا شوێنی لەدایکبوونی پێغەمبەر ئیبراهیم کۆبوونەوە لەگەڵ ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی لە نەجەف و ئەنجامدانی نوێژ لە موسڵ، ئەو شارەی کە چەند ساڵێک پێش ئێستا بەدەست گەندەڵی و نالێبوردەیی گروپی وەکو داعش دەیناڵان، سومبولی هیوایە بۆ تەواوی جیهان.
سەرۆکى ئەمەریکا گوتیشی: سەردانەکەى پاپاى ڤاتیکان بۆعێراق سەردانێکى مێژوویى بوو هەروەها ناردنى پەیامێکى گرنگ بوو، کە ناوەڕۆکەکەى بریتیە لەوەى کە برایەتى بەهێزترە لە شەڕ و کوشتارى نێوان براکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.