Erbil 17°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:16

عێراق دەستگیرکردنی به‌رپرسێکی پێشووی داعشی راگەیاند

کوردستان TV
100%

دەزگای هەواڵگریی عێراق، دەستگیرکردنی بەرپرسی پێشووی خانەی جێبەجێکردنی لەسێدارەدان سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشی راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە تیرۆریستێک بەناوی عاشور نعێمی کە بەرپرسی پێشووی خانەی جێبەجێکردنی لەسێدارەدانی داعش بووە و دەیان کردەی تیرۆریستیی دژبە هاووڵاتییانی مەدەنی و یەکە ئەمنییەکان ئەنجامداوە، دەستگیرکراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەو تیرۆریستە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێک کە لەژێر رۆشنایی زانیارییەکی هەواڵگریی هەستیار لە ناوچەی دۆرە باشووری بەغدا بەڕێوەچووە، دەستگیرکراوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بڵاویکردبووەوە کە لە مانگی شوباتی رابردوودا لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییدا، تیرۆریستێک بەناو والی عێراقی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ئەبو یاسر عیساوی کوژراوە.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.