Erbil 15°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:20

په‌رله‌مانی کوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی پاراستنی تۆڕه‌کانی ئاوو ئاوه‌ڕۆ ده‌کات

کوردستان TV
100%


ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری  دانیشتنی ژماره‌ (3)ی ئاساییی خولى به‌هاره‌ رۆژی 2021/3/10 بڵاو كرده‌وه‌.
یه‌كێك له‌خاڵه‌كانی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ بۆ پێشنیازه‌ یاسای پاراستنی تۆڕ و بنچینه‌كانی ئاوو ئاوه‌ڕۆ ده‌كات.
ده‌قی راگه‌یاندراو:

به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (3)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 2021/3/10، به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی به‌ڕێز په‌رله‌مانتار (هێڤیدار ئه‌حمه‌د سلمان)، په‌یوه‌ست به‌ (ژینگه‌)، به‌پێی حوكمى خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌مادده‌ى (49)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان-عێرق.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی تۆڕو بنچینه‌كانی ئاوو ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.