نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌باره‌ی ووته‌كانی ئه‌مڕۆی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاوكرده‌وه.
پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 8ى 3ى 2021 ، لە وتارێکیدا بە بۆنەی ماڵئاوای لە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ رایگەیاند: حکومەت کاتی پێویستە بۆ پاراستنی عێراق، ئێستا وڵاتانی دونیا پشتیوانی عێراقن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی.
راشیگه‌یاند: سوورین لەسەر ئەوەی کە نابێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی دەرەکی، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: داوای گفتوگۆی نیشتیمانیانە دەکەن بۆ رێککەوتنی کۆتایی لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق.
له‌باره‌ی ئه‌م په‌پامه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: پشتیوانی له بانگه‌وازی سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڕێز کازمی ده‌که‌م بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه ناکۆکه‌کانی عێراق و گفتوگۆیه‌کی نیشتمانیی ڕاسته‌قینه‌ی قووڵ بۆ ڕێککه‌وتنی یه‌کجاری و چاره‌سه‌رکردنی ڕیشه‌ییی کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدراڵی به‌پێی ده‌ستوور.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.