سەرپەرشتیاری دروستكردنی پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری شاری ھەولێر رایگەیاند، دوای تەواوبوونی قۆناغی یەكەمی شەقامی 150 مەتری، لە ئێستادا كار بۆ دروستكردن و دیزاینی قۆناغی دووەم دەكرێت، كە درێژییەكەی شەش كیلۆمەتر دەبێت.
كەیفی فارس، سەرپەرشتیاری دروستكردنی پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری شاری ھەولێر رایدهگهێنێت، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا قۆناغی یەكەمی شەقامی 150 مەتریی شاری ھەولێر تەواو بوو لە بەحركەی كۆنەوە تا ئەو شەقامەی شەقڵاوە دەچێت، لە ئێستادا كار بۆ دروستكردن و دیزاینی قۆناغی دووەم دەكرێت، كە ئەویش 6كم دەبێت.
دهشڵێت، قۆناغی دووەم لە شەقامی بەحركە تا دەگاتە شەقامی دھۆك تەواو دەكرێت، بەڵام پێویستی بەوە ھەیە گرێبەستێكی تازەی بۆ ئەنجام بدرێت، بۆیە تا شەقامەكە تەواو دەبێت قۆناغ بە قۆناغ دروست دەكرێت و بەردەوامیش دەبین لە دروستكردنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.