Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:41

له‌ هه‌ولێر پاپا فرانسیس له‌گه‌ڵ باوکی ئالان کوردی کۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌پێی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی ڤاتیكان، پاپا فرانسیس ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ فه‌رمی له‌گه‌ڵ باوكی ئالان كوردیدا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كۆبووه‌ته‌وه‌ و قسه‌یان له‌باره‌ی دۆخی منداڵانی ئاواره‌ و قوربانییانی شه‌ڕ كردووه‌، دواتر دیارییان گۆڕیوه‌ته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كی پاپای ڤاتیكان و عه‌بدوڵا كوردی بڵاو بوونه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ كاتی دیداره‌كه‌دا دیاری ده‌گۆڕنه‌وه‌، دیاریی باوكی ئالانیش تابلۆیه‌كی ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌، كه‌ له‌لایه‌كیه‌وه‌ ته‌رمی خنكاوی ئالان ده‌رده‌كه‌وێ له‌ كه‌ناری ده‌ریادا.

ktv

شایانی باسه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ شكۆوه‌ پێشوازیی لێ كرا، میدیا ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان به‌ گرنگییه‌وه‌ هه‌واڵه‌كه‌یان ڕووماڵ كرد و به‌تایبه‌تی پرس و كولتووری پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌ها و پره‌نسیپه‌ دیموكراتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڕێزدانان و پێشوازیی هه‌رێمی كوردستان له‌ مه‌سیحییه‌كان، به‌رز نرخێندرا و وه‌ك هه‌ڵوێستێكی شایسته‌ی كوردستان لێك درایه‌وه‌.

پاپای ڤاتیكان هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین قه‌داسی ئایینی له‌ یاریگای شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام دا.

باسنیوز

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.