Erbil 32°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 12:19

لوید ئۆست: ئەمەریکا وەڵامی موشەکی سەر بارەگای سەربازی عەین ئەسەد دەداتەوە

کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی وەڵامی دواین هێرشی موشەکی سەر بارەگای سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار دەداتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 7/3/2021 لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: واشنتۆن بە گورزێک وەڵامی دواین هێرشی موشەکی سەر بارەگای هێزەکانیان لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار دەداتەوە.

وەزیری بەرگری گوتیشی: لەکات و شوێنی گونجاودا وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەینەوە، با ئێران باش بزانێت ئێمه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هێزه‌كانمان ده‌پارێزین.

ئاستن رایگەیاند، تائێستاش پنتاگۆن هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات و دەیەوێت بەوردی زانیاری لەسەر ئەو لایەنە کۆبکاتەوە کە بەرپرسە لەهێرشکردنە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد و کوشتنی ئەو  بەڵێندەرە ئەمریکییە.

 

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.