Erbil 35°C ھەینی 27 ئەیلوول 10:21

رۆما سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر فیۆرنتینا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


یانەی ڕۆما سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو لە هەفتەی بیست وپێنجەمی خولی ئیتاڵیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی فیۆرنتینای میوانداری بردەوە.
 لە گێمی یەكەمدا، هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ یەكسان بوون، لە گێمی دووەم و لە خولەكی چل ونۆدا، یاریزان لیۆناردۆ سپینازۆلا گۆڵێكی بۆ ڕۆما بەدەستهێنا، پاشان هەمان یاریزان گۆڵی بەرامبەری فیۆرنتینای بە هەڵە لە گۆڵی تیپەكەی خۆی لە خولەكی شەست تۆماركرد.
 لە دواساتەكانی یاریشدا، ئامادۆ دیاوارای غینی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووەم و بردنەوەی ڕۆمای بەدەستهێناو سێ خاڵی به‌نرخی كرده‌ دیاری بۆ تیپه‌كه‌ی.
 بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی ڕۆما لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی یانەكان بۆ چلوحەوت خاڵ بەرزبووەوەو ژمارەی خاڵەكانی فیۆرنتیناش لە پلەی چواردەمی ڕیزبەند لە بیست وپێنج خاڵ وەستا .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.