Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:35

ساڵی رابردوو 108 ئافره‌ت له‌کوردستانی ئێران کۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێناوه‌

کوردستان TV
100%

به‌پێی ئاماری رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ، له‌ ماوه‌ی مانگی ئازاری 2020 تاوەكو مانگی ئازاری 2021، له‌ پارێزگاكانی  كوردستانی ئێران 108ئافره‌ت كۆتاییان به‌ ژیانی خۆیان هێناوه‌. 

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كردۆتەوە: لە کۆی ئەو 108 کەسەی کە لەو ماوەیەدا خۆیان کوشتووە 30 کەسیان واتە 28٪ی کۆی حاڵەتەکان تەمەنیان له‌ ژێر 18 ساڵ و لەو ژمارەیەش تەمەنی 10 ساڵان و 15 ساڵانی تیایدا بووه‌.

بەپێی راپۆرتی رێكخراوه‌كە زۆرترین خۆکوشتنی ئافره‌تان لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە و کێشەی خێزانی هۆکاری 81 حاڵەت، واتە 75٪ی خۆکوشتنەکان بووە. لەو ماوەیەدا لانیکەم چوار کچ بە هۆی بەشوودانی زۆرەملی لەلایەن بنەماڵەکەیانەوە خۆیان کوشتووە.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان:
پارێزگای ئیلام: 17 حاڵەت کە دەکاتە 16٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای کرماشان: 25 حاڵەت کە دەکاتە 23٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای سنە: 36 حاڵەت کە دەکاتە 33٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای ئورمیە: 30 حاڵەت کە دەکاتە 28٪ی کۆی حاڵەتەکان.

هۆکاری خۆکوشتنەکان:
کێشەی خێزانی: 81 حاڵەت کە دەکاتە 75٪ی کۆی حاڵەتەکان.
هەژاری و بێکاری: 10 حاڵەت کە دەکاتە 9٪ی کۆی حاڵەتەکان.
نادیار: 10 حاڵەت کە دەکاتە 9٪ی کۆی حاڵەتەکان.
خەمۆکی: 3 حاڵەت کە دەکاتە 3٪ی کۆی حاڵەتەکان.
بەشووداری زۆرەملێ: چوار حاڵەت کە دەکاتە 4٪ی کۆی حاڵەتەکان.

شێوازی خۆکوشتنەکان:
خۆهەڵوسین: 62 حاڵەت
خواردنی حەب: 20 حاڵەت
خۆخستنە خوارەوە لە بەرزانیی: هه‌شت حاڵەت

خۆسووتاندن: 16 حاڵەت
بە چەک: دوو حاڵەت.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.