Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 07:57

کیا بۆ یەکەم جار چەمکی سۆنێتی لە دەلهی هیندستان ئاشکرا کرد

کوردستان TV
#8
100%

لە چەمکێکەوە بۆ ژووری نمایش، کیا سۆنێت گەیشت

ئۆتۆمبێلی شێوە سپۆرت و پتەو بەردەست دەبێ بۆ کڕیارەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، لە مانگی شوبات سۆنێت سەرەتا وەکو چەمکێک دەرکەوت لە ئەوتۆ ئکسپۆ لە دەلهی گەشەی کرد بۆ ئەوەی پێوەری تازە دابنێ لە دیزاین و تەکنەلۆژی و جوڵە و سەلامەتی.

سۆنێت گێڕێکی ئۆتۆماتیکی شه‌ش خێرای گازتان پێشکەش دەکات لەگەڵ بژاردەیەکی فراوان لە گواستنەوەی خێرای و گێڕێکی دەستی زیرەک کە ڕێگە نادا شۆفێر خەواڵوو بێت لە کاتی شۆفێری کردن و بۆ یەکەم جارە لەو بەشە تایبەتمەندی سپۆرتی GT-Line  پێشکەش کراوە.
 
دوبەی، ئیماڕات، مانگی 1ی  2020 سۆنێتی بەهێز و شارەستانی گەشت بۆ دەستنیشان کردنی بازاڕەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە بوێر بێت و لەبیرنەکرێ تایبەتمەندیەکانی سۆنێتی شێوە سپۆرت تایبەتە بە کۆمەڵەی خۆی و لەو مۆدێلە تازەی کیا کۆدەبێتەوە.

کڕیارەکان ئێستا دەتوانن سەردانی مامەڵەکارەکانی کیا بکەن بەشێوەیەکی ئۆنلاین یاخود سەردانی پێشانگاکانیان بکەن بۆ زانینی زیاتر لەسەر مۆدێلەکان و ناو تۆمار بکەن بۆ تاقیکردنەوەکی شۆفێری بەو مۆدێلە تازەی کیا.

لەگەڵ چەند بژاردەیەک لە هێزی جوڵە پێکەر، تایبەتمەندیەکانی سۆنێتی نوێی سەرنج ڕاکێش لە شێوازێکی تازەگەر لە بەشی دەرەوەی کە وا لە سۆنێت دەکات ببێ لە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی خێزانی کیا کە براوەی خەڵاتە جیهانیەکانن. بە جوڵەیەکی سەرنجڕاکێش و باوەڕبەخۆبون و هەیکەلێکی پتەو نوێنەرایەتی واژۆی کیا دەکات بە شێوە سەرنجڕاکێش و دڵڕفێنەکەی و بە تایبەتمەندی ڕوناکەرەوەکەی کە لە ڕۆژ دیمەنێکی جوان دەبەخشێ.

کیا بۆ یەکەم جار چەمکی سۆنێتی لە دەلهی هیندستان ئاشکرا کرد لە ئەوتۆ ئێکسپۆی 2020 و لە ماوەی ساڵێک ئەو چەمکەی کرد بە راستەقینە و داهاتووی لە کڕیارەکان نزیکتر کردەوە.

سۆنێت هەڵگری شێوەیەکی ناوازەی نەوەی کیایە کە ئامادەبونێکی بەهێز لەسەر رێگاکان نیشان دەدا، بە تایبەتمەندیەکانی لە بەشەکانی سۆنێت باشترین ئەزموونی شۆفێریکردن پێشکەش بە کڕیارەکان دەکا و سەلامەتی و دڵنیای و رازیبون بۆ کڕیارەکان دابین دەکا. سۆنێت شاشەیەکی ڕێنیشاندەری 10.25 ئینجی گەورە لە خۆ دەگرێ و هەروەها چەند تایبەتمەندیەکی زیرەکی تری هەیە وەکو داگیرساندنی ئۆتۆمبێلەکە لە دورەوە و چەند جۆرێکی شۆفێری کردن و کۆنتڕۆڵکردنی شێوازی رۆشتن لە بارودۆخ و کەشە جیاوازەکان بۆ مۆدێلی ئۆتۆماتیک.

دەوروبەری شۆفێر بە کۆمڵێک تایبەمەندی ناوازە دیزاین کراوە و سۆنێت لەسەر ئەزمونی شۆفێر بنیانت نراوە، سۆنێت 7 دەنگ هێنەری نایابی بوز و لەگەڵ شەحنێکی وایەرلێس بە تایبەتمەندی ساردکردنەوە بۆ مۆبایلەکەت و دەنگێک و روناکیەکی ناوەزە ئامێری پاڵاوتنی هەوا و دژە ڤایرۆس لە خۆ دەگرێ.

کیا ئۆتۆمبێلێكی نوێی دروست کرده‌وە کە خواستی بەکارهێنەرە گەنج و لێهاتووەکانی لە سەرە ئەوانەی دەیانەوێت سادەی و ناوەزەی لە ژیانیان هەبێ. سۆنێت کۆمەڵێک تایبەتمەندی پێشکەش دەکات کە بە ئاسانی لە مۆدێلەکانی تری ئۆتۆمبێلی (SUV) بە دی ناکری، پارچەکانی سۆنێت بە تایبەتمەندی سەردەمیانە و تێکنۆلۆجی پێشکەوتو بەستراوە.

یاسر کە بەرێوبەری وەبەرهێنەری کیایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقا دەڵێت بەکارهێنەرەکانمان سۆنێت  بە هاوڕێیەکی لێهاتوی خۆیان دادەنێن بۆ شۆفێری کردن .

سیستەمی بزوێنەرەکەی سۆنێت چەند بژاردەیەک لە خۆ دەگرێ کە دەتوانرێ تایبەت بکرێ بۆ خواست و پێداویستیەکانی شۆفێر، سۆنێت بژاردەیەک لە بزوێنەری گاز و بەنزین لەخۆ دەگرێ کە  کە پێک دێن لە سمارت ستریمی چوار لولەکی ١.٢ لیتر و تۆربۆیەکی بەهێز و بزوێنەرێکی گازی CRDi ١.٥ لیتر.

ئەم مۆدێلە گێڕێکی شەشی دەستی و گێڕێکی حەوتی ئۆتۆماتیک لە خۆ دەگرێ. یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکی تری ئەم مۆدێلە بریتیە لە سیستەمی سمارت ستریمی شەش خێرای کە زیرەکانە کار دەکا و ڕێ لە ماندوبونی شۆفێر دەگڕێ بە هۆی کلاج کردنەوە. بۆ یەکەم جارە لەو نەوەیە تازەی کیا، سۆنێت بزوێنەرێکی گازی شەش گێڕی ئۆتۆماتیک لە خۆ دەگرێ.

کیا مۆتۆرز لە پێش هەموو شتێکەوە ڕەچاوی سەلامەتی بەکارهێنەرەکانی کردوە هەر بۆیە دوو لەسەر سێی لاشەی کیا بە پلێتێکی زۆر بەهێز وخۆڕاگر دروست کراوە کە شێوە و کێشێکی گونجاوی بە ئۆتۆمبێلەکە بەخشیوە. کیا دڵنیاتان دەکاتەوە لەگەڵ هەموو شۆفێری کردنێک بە سۆنێت سەلامەتیەکی تەواو بەردەستە بە هۆی بونی چەند تایبەتمەندیەکی باش لە سیستەمی سەلامەتی کیا.

سیستەمی سەلامەتی سۆنێت پێکدێت لە شەش پەڕەشوتی سەلامەتی و ئەی بی ئێسێکی بەهێز لەگەڵ بانصێکی پتەو، سیستەمی EBD و ESC کە وادەکا هێزێکی یەکسان بخرێتە سەر هەر چوار تایەکە لە کاتی ئیستۆپ کرن لە خێرایەکی زۆر، سیستەمی HAC کە یارمەتی شۆفێر دەدا بۆ دەستکردن بە جۆڵە بە شێوەیەکی ئاسان لە ڕێگا هەوراز و سەختەکان، هەستیارێکی بەهێزی پارک کردن لە بەشی دواوە و پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە، سیستەمی چاودێری پەستانی تایەکان، سیستەمی ISOFIX کە تایبەتە بە سەلامەتی جێگای دانیشتنی منداڵان.

بۆ بەجێگەیاندنی خواستی کڕیارەکانمان سۆنێت بەردەست دەبێ لەسەر شێوەکی سپۆرتی GT-Line کە دیمەنێکی ناوەزە دەبەخشێ بە دەرەوە ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە.

کیا سۆنێتی لەسەر پێوەر و ستانداردە جیهانیەکان بەرهەم هێناوە کە بە شێوەکی باش خۆی دەچەسپێنێ لە ژیانی شارەستانی تاکەکان.

نرخی سۆنێتی ئاسای XX  وە نرخی سۆنێتی GT-Line .XX  کڕیارەکانمان دەتوانن سەردانی نزیکترین بەشەکانی فرۆشتنی کیا بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر سۆنێت.

دەربارەی کیا مۆتۆرس

کیا ئۆتۆمبێلەکانی بە ستانداردی جیهانی بەرهەم دێنێت. لە ساڵی ١٩٤٤ دامەزراوە وکیا  ساڵانە ٣ میلۆن ئۆتۆمبێل لە ١٩٠ وڵات دەفرۆشێ، خاوەنی ٥٢٠٠٠ کارماندە لەسەر ئاستی جیهان و فرۆشی ساڵانەی ٤٩ بیلیون دۆلاری ئەمریکیە و وە پێگەو شوینی بەرهەمهێنانیان لە پێنج وڵات بەر دەستە. کیا سپۆنسەری سەرەکی خولی ئوسترالیای کراوەیە و هاوبەشی فەرمی خولەکانی فیفا و یورپ لیگ و ئەفسانەکانی یوروپە. دروشمی کۆمپانیای کیا بریتیە لە – هێزێک بۆ راکێشانی سەرنجتان- پێگە جیهانیەکەی کیا سەرنجی جیهانی راکێشاوە.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.