روانەگەی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ ئەمڕۆ دووشەممه لە راپۆرتێكیدا ئاشكرای كردووە، ئێران نۆ هەزار چەكداری سووری و شازده هەزار چەكداری عەرەب و ئاسیایی لە رۆژهەڵاتی سووریا رێك خستووە و مۆڵگەیەكی بۆ دروستكردوون كه رووبەرەكەی لە رووبەری ووڵاتی لوبنان گەورەترە.
ئهو سهرچاوهیه روونیشی كردهوه، ئەو مۆڵگەیە بووەتە ناوچەیەكی ئێرانی و لە ناوچەی ئەلبووكەمالەوە لەسەر سنوورەكانی عێراقەوە دەست پێ دەكات تا دهگاته تەبەنی و مەیادین و شاری دێرزوور و سنووری پارێزگای حمس، ژمارەی هێزەكانی ئێران و میلیشیاكانی لەو ناوچەیە دەگاتە بیست و چوار بۆ بیست و پێنج هەزار میلیشای چهكدار، لەوانە نۆ هەزاریان سوورین كە ئێران بە هۆی مهزههبی و پارە بهكرێگرتوون و پازده بۆ شازده هەزار چهكداری دیكهش لە رەگەزی عەرەبی و ئاسیایین.
روانگەكە روونی كردەوە، ئەو هێزانە لە دەیان گرووپ و میلیشیا پێكهاتوون، لەوانە حزبوڵای عێراقی و لیوای زەینەبیوونی پاكستانی ئەبو فەزڵ عەباس و سوپای پاسدارانی ئێرانی و كەتیبەكانی سەید شوهەدا و لیوای چلو حهوت و پاسەوانی گوندەكان و لیوای فاتمیوونی ئەفغانستانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.