Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 14:17

بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەند(جەودەت شاکر)ی کرد

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە 2021.2.27، بە نوێنەرایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، لە ماڵەوە  سەردانی هونەرمەندی گەورەی شاری هەولێر و کوردستان مامۆستا (جەودەت شاکر)ی کرد.


پارێزگاری هەولێر، لەسەردانەکەیاندا وێڕای گەیاندنی سڵاو و پەیامی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەنزیکەوە لە دۆخی تەندروستیی هونەرمەندی گەورە مامۆستا (جەودەت شاکر)ی پرسی و هیوای خواست خودای گەورە شیفای بۆ بنێرێ و بەزووترین کات چاک ببێتەوە و بگەڕێتەوە سەر کارە هونەرییەکانی، وەکو پارێزگای هەولێریش ئامادەیی هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی نیشاندا.

ktv

لەلایەن خۆیەوە، مامۆستا جەودەت شاکر، وێڕای خۆشحاڵی بەسەردانەکەی بەڕێزیان، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێری کرد، ئەم سەردانەی بەڕێزیانی وەک وەفایەکی گەورە بەرامبەر بەو خزمەتەی لەبواری هونەر پێشکەشی کردووە لەقەڵەمدا کە نزیکەی ٥٠ ساڵە بێ دابران لە بواری هونەری مۆسیقا و گۆرانیی خزمەتی کوردستان و هەولێر کردووە.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.