بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری کوردستان روونکردنەوەیەکى لهبارهی دهستگیركردنی تیرۆریستێکی داعش له پارێزگای ههولێر بلأوكردهوه كه ئهمهی خوارهوه دهقهكهیهتی:
لەم رۆژانەدا هەواڵێک لە راگەیاندنەکانەوە بڵاوکراویەوە کە گوایە دەزگا ئەمنییەکانى حکوومەتى عێراق، تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگاى هەولێر دەستگیر کردووە کە دوورە لە راستی.
لێرەدا بە پێویستی دەزانین راستیی رووداوەکە بۆ هاووڵاتیانى هەرێمی کوردستان و عێراق روون بکەینەوە:
لە رێکەوتى 9/ 12/ 2020، لە ئۆپەراسیۆنێکى بەڕێوەبەرایەتییەکەماندا لە ناو شارى هەولێر، ئەندامێکى رێکخراوى تیرۆریستیی داعش بەناوى (بەشار موستەفا حافز عەدوان ئەلعوەیسی) دەستگیر کرا، کە چەندین کردەوەی تیرۆریستی لە سنوورى شارى بەغدا ئەنجام دابوو.
لەبەر ئەوەى ئەم تیرۆریستە لە سنوورى پارێزگای بەغدا کردەوە تیرۆریستییەکانى کردبوو، هەروەها لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانى شارى بەغداوە بە فەرمى داوامان لێ کرابوو کە رادەستیان بکەینەوە، بۆیە دوای ئەوەی لە 24/ 02/ 2021 فەرمانى دادوەرمان بەدەست گەیشت، تیرۆریستەکەمان رادەستى هێزەکانی بەغدا کردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری کوردستان
2021/2/26
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.