دەزگای شەفەق بۆ ڕۆشەنبیری و ڕاگەیاندن یەکەم خەڵاتی (گوڵ سوو) پێشکەش به نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.
گۆڤاری (گوڵ سوو ) سەر بە دەزگای شەفەق بۆ ڕۆشەنبیری و ڕاگەیاندن که بڵاوکراوەیەکی تایبەتدا له ژێر ناونیشانی ( فەیلی دووس) بۆ ئەو کەسایەتەی کە زۆرترین پشتگیری له کوردانی فەیلیدا دەکات، بۆ ئەم مەبەستە گۆڤاری فەیلی دووس لەیەکەم ساڵدا بەڕیز نێچرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستنیشان کرد .
ئەمەو له ووتەیەکیدا سەرنووسەری گۆڤارەکه سەبارەت به دەستنیشانکردنی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بەوە ناسراوە که کەسایەتیەکی خاوەن ئەزموونه لەسەرجەم بوارەکاندا بایەخ به لایەنەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و ڕۆشەنبیری دەدات هەروەها بەوە ناسراوە که پاڵپشتیەکی بەهێز و و هەڤاڵی کوردانی فەیلی یه ، وێڕای به ئەندازیاری ئاوەدانی ناسراوە .
شیانی باسە بڕیارە له نەورۆزی ئەمساڵ یەکەم خەڵاتی گۆڤارەکه پێشکەش به بەڕێزیان بکرێت ، دواتر ئەم خەڵاتە دەبێتە ساڵانه و بەر له هاتنی مانگی ئادار و نەورۆز ناوەکه دەستنیشان دەکرێت .
یونس حەمەد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.