به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ریاز حه‌لفی رایگه‌یاند له عێراق ئاماره‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا پێی ناوه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیدار، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێگیر بكرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕیاز حه‌لفی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه تا ئه‌مڕۆ زیاتر له 323 منداڵی خوار ته‌مه‌ن 14 ساڵ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوونه، ته‌نانه‌ت چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوون له نێو منداڵانی خوار ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵیش تۆماركراوه بۆیه داوا ده‌كه‌ین هاووڵاتییان به گشتی و گه‌نجان به‌تایبه‌تی و منداڵان له‌لایه‌ن باوانیانه‌وه زیاتر پابه‌ندی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی بن و سه‌رپێچی رێنماییه‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و ته‌ندروستی نه‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه تا ئێستا ڤاكسین نه‌گه‌یشتووه و بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ڤاكسینی دژه كۆرۆنا بگاته عێراق.
به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، تا ئێستا 680 هه‌زار و 288 كه‌س له عێراق و هه‌رێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
13 هه‌زار و 324 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و 625 هه‌زار و 447 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.