Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:21

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: ده‌بێ په‌له‌ بکرێت له‌ ده‌ست نیشانکردنی پارێزگارێکی شه‌رعی بۆ که‌رکوک

کوردستان TV
100%

د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی پێشووتری په‌رله‌مانی عێراق له‌په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك نووسویه‌تی: ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌و به‌شێوه‌ی جۆراو جۆر هاووڵاتیانی كوردنشین له‌كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌ لایه‌ن ملیشیاكان و ئه‌و هێزه‌ عه‌ره‌بیانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك هێنراونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌و به‌هاوكاری راكان سعید، كاربه‌ڕێكه‌ری پارێزگای كه‌ركوك و قائمقامی كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ڕوبه‌ڕووی راگواستن و روخاندنی ماڵه‌كانیان و داگیركردنی زه‌وییه‌كانیان ده‌بنه‌وه‌ به‌بێ هیچ پاساوێكی یاسایی و ده‌ستوری .

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌و تاوانانه‌ی له‌لایه‌ن شۆڤێنییه‌كان له‌دژی هاووڵاتیانی ئێمه‌ ئه‌نجام ده‌درێت له‌لایه‌ك و زیادبونی كرده‌ی تیرۆریستی له‌لایه‌ن داعش ده‌خوازێت لێره‌وه‌ داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و سه‌رۆكی نێرده‌كه‌یان له‌عێراق خاتوو جنین بلاسخارت و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ین كه‌ په‌له‌ بكریت له‌ كۆتایی هاتنی وتوێژه‌كان له‌باره‌ی كه‌ركوك و هه‌رچی زووه‌ دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ ئاسایی بكرێته‌وه‌و هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك شاره‌كه‌ به‌جێبهێڵن و دۆسێی ئه‌منی كه‌ركوك راده‌ستی هێزه‌ خۆجێیه‌كان بكرێت و په‌له‌ له‌دروست كردنی ژووری هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بكرێت له‌نیوان پیشمه‌رگه‌و سوپای عێراقی و پارێزگارێكی شه‌رعی ده‌ست نیشان بكرێت كه‌ جێگای ره‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی بێت .

 د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا  ده‌شڵێت: به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌رده‌وامی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا ئاسایشی كۆمه‌ڵاتی و ژیانی پێكه‌وه‌یی ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ ناده‌ین ئه‌و دۆخه‌ به‌رده‌وام بێت و ئاكامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.