کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی هه‌ینی بڵاو كرده‌وه و رایده‌گه‌ێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راشیده‌گه‌ێنێت: ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 20 پلە دەبێت، لە سلێمانی 17 پله و دهۆک 19 پله ، کەرکوک 22 پلەی سیلیزی دەبێت.
كه‌شناسی هه‌ریمی كوردستان، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌سبه‌ی هه‌ینی لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 21 پلەی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانی 18 پلە، دهۆک 20 پله ، کەرکوکیش 23 پله دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.