کاتژمێر8ی بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە 2021.2.25، بەمەبەستی لەنزیکە ئاگاداربوون لە ڕەوشی قوتابخانەکە و پابەندبوونی مامۆستایان و قوتابیان بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەناکاو سەردانی قوتابخانەی سەلجوقی بنەڕەتی تێکەڵاوی کرد.
لەبەسەرکردنەوەکەیدا پارێزگاری هەولێر، سوپاسی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەکەی کرد لەبەرامبەر پابەند بوون و ئەو ڕێو شوێنانەی گرتویانەتەبەر بۆ سەلامەتی و تەندروستی قوتابیانی قوتابخانەکە و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بەتایبەتی بەستنی (دەمامک).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.