Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:42

وەزارەتی پەروەردە قوتابییان ئاگادارده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان، ڕێنمایی تایبەت بە تاقیکردنەوەکان بڵاودەکاتەوە و  راشیده‌گه‌ێنێت: قوتابیان  لەکاتى تاقیکردنەوەکاندا ئامادەبن.

 وەزارەتی پەروەردەی هه‌رێمی كوردستان، لە نوسراوێکدا کە واژووی د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەت و هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی ئەزمونەکانی له‌سه‌ره‌،  رایده‌گه‌یه‌نن: ئەو قوتابی و خوێندکارانەی بازنەی یەکەم پۆلەکانی (1، 2، 3) کە بەشێوەی ئارەزومەندانە لە دەرەوەی پۆلەکان درێژە بەخوێندن دەدەن پێویستە لەکاتی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکانی (4 بۆ 11) لە قوتابخانە ئامادەبن تاوەکو هەڵسەنگادنیان بۆ بکرێت لەسەر 100 نمرەکە.

 هه‌روه‌ها له‌نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌: كه‌پۆلەکانی 4ـی بنەڕەتی تاوەکو 12ـی ئامادەیی پێویستە بەدواداچوون بۆ تاقیکردنەوەی 20 نمرەی قوتابخانەکان بکەن و لە کاتی تاقیکردنەوەکان ئامادەبن و ئەگەر بەشداری نەکەن ئەوا نمرەی (سفر)یان بۆ دادەنرێت لە تاقیکردنەوەکەو 10 نمرەی ڕۆژانەش لەسەر ئەو 20 نمرەیەی تاقیکردنەوەکە دەبێت و دابەشی 2 دەکرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.