سبهی پێنجشهممه 25 ى 2 ى 2021 ، لهرێو رهسمێكدا بهئامادهبوونی مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ، بهشی یهكهمی شهقامی 150 ههولێر دهكرێتهوه.
درێژی شەقامی 150 مەتری70 کیلۆمەترە و سبەی 10 کیلۆمەتری بە هەردوو ئاراستەدا دەکرێتەوە.
پڕۆژەی شەقامی 150 مهتری ههولێر 70 كیلۆمەترە و لە ئێستادا بە درێژایی 10 كیلۆمەتری تەواو كراوە، لەسەر رێگەی بەحرکە تاوەکو رێگەی شەقڵاوە دەبێت .
شەقامەكەش لە گشت ئاڕاستەكاندا هاتوچۆی پێدا دەكرێت، هەروەها لە لای بەحركەش بە هەمان شێوە بەرزەپردی ئاڕاستەگۆڕی تێدایە، بە درێژایی ئەم 10 كیلۆمەترەش سێ بەرزەپردی پەڕینەوەی بۆ دروست كراوە.
شەقامەكه پانییەكەی 19 مەتر و نیوە، هەروەها چوار لێنە و لە هەرلێنێك 3مەتر و 75سانتیمەترە، 3مەتریش لێنێكی ئیمێرجێنسییە، لە هەرلایەكی شەقامە سەرەكییەكە دوو شەقامی خزمەتگوزاری هەیە بە پانیی 8 مەتر كە لە هەرلایەكی چوون و هاتنە، كە دوو شەقام بەلای بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆدایە و دووانی تریش بە لای گەنجان ستیدایە، كە دەكاتە 6 شەقام لە ڕیزێك.
شەقامی 10مەتری، كە دەبێتە پێنجهمین شەقامی بازنەیی بە دەوری هەولێردا، شەقامێكی خێرایە و ناحیەكانی بنەسڵاوە، كەسنەزان، دارەتوو، بەحركە، مەلائۆمەر و ڕێگای گوێڕ و قۆڕیتان و سەركارێز بەیەكەوە دەبەستێتەوە و، بەپێی خێرایی شەقامەكەش، دووریی ئەمسەر و ئەوسەری شار تەنها چەند خولەكێكە و ئەمەش ئاسانكارییەكی تەواوە بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.