Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:47

وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی عێراق هاورده‌کردنی پیاز قه‌ده‌غه‌ ده‌کات

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ بڕیاریدا كه‌ هاورده‌كردنی پیاز به‌هۆی زۆری به‌رهه‌می ناوخۆیی قه‌ده‌غه‌ بكات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ حه‌مید نایف، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ به‌ وه‌زیری كشتوكاڵ دراوه‌، له‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه‌ هاورده‌كردنی به‌رهه‌می پیاز له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانه‌وه‌ بۆ نێو عێراق قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت.

حه‌مید نایف گوتیشی: بڕیاره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ له‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ كه‌ به‌رهه‌می ناوخۆیی زیادی كردووه‌.

حه‌مید نایف ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ سیاسیه‌تی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی له‌لایه‌ك و به‌كاربه‌ره‌ له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.