Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:06

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری سیدەکان و وەرتێیان بۆردومان کرد

کوردستان TV
100%


کاتژمێر 12:30ی پاش نیوه‌رۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 24-2-2021  بۆ چەندجارێک فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیابەهۆی جموجۆڵی چەکدارانی پەکەکە، بنکە و بارەگاکانی ئەو هێزانەیان لە سنوری سیدەکان و وەرتێ بۆردومان کرد ،
سەرچاوەئاگادارەکان بەکوردستان تیڤی یان ڕاگەیاند: فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بەچڕی بنکە و بارەگاکانی چەکدارانی پەکەکە لە گەروی سنگای بناری چیای بەربزینی دەڤەری سیدەکان یان  بەچڕی بۆردومان کرد ، فڕۆکە جەنگیەکان بۆماوەی پتر لەنیو کات ژمێر بەئاسمانی ناوچەکە داسوڕانەوە و لە ھەمان کات دا بۆردومانی چیای دڕەبی لە سنووری شارەدێی وەرتێی سەر بە قەزای رواندز  یشیان  کرد ، بەهۆی ئەوەی ناوچەکە شاخاوییە وسنوری جموجۆلی پەکەکە یە ، تا ئێستا زیانەکانی ئەو بۆردومانە  نەزاندراون.

مه‌هدی داود

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.