Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:38

ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی دوا پەرەسەندنەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی و هەرێم دەکات

کوردستان TV
100%


• پەیڕەوی هاوبەشیکردنی نێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای وەزارەتی کارەبا پەسەند کران. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/24 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کۆبووەوە . 

لە سە‌رە‌تای كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، جێگری سەرۆک وەزیران و سە‌رۆكی شاندی دانوستاندكار، دوا پێشھات و رێڕە‌وی گفتوگۆكان لە‌گە‌ڵ حکومەتی فیدراڵی سە‌بارە‌ت بە‌ پرسی بودجە‌ و شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان لە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی 2021، خستە‌ڕوو. جە‌ختی لە‌وە‌ش كردە‌وە‌ كە‌ بە‌ردە‌وامن لە‌ دانوستاندنە‌كان و ئێستا  ئامادەییەکی باشتر ھە‌یە‌ بۆ چارە‌سە‌ر كردنی ئەم بابەتە. 

ئینجا  ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری  و دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان تیشکیان خستە سەر دوایین ئامادەکارییەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 و ئاماژەیان بەوە کرد کە زۆربەی داتاکانی وەزارەتەکان ئامادە کراوە بۆ ئەوەی بودجەیەکی شەفاف و واقیعی ئامادە بکرێت.  

لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، وەزیری پلاندانان، ڕەشنووسی پڕۆژە پەیڕەوی هاوبەشیکردنی نێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو . دوای گفتوکۆ و ڕاگۆڕینەوە، پەیڕەوەکە پەسەند کرا. 
بڕگەی دیکەی کۆبوونەوەکە،  بریتی بوو لە پەسەندکردنی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای  وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان کە لە لایەن کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا خرایەڕوو.
لە دوا تەوەری کۆبونەوەکەدا، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی،  ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا و پلانی وەزارەتەکەی دەربارەی ڕێکارە تەندروستییەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەم جۆرە گۆڕاوەی ڤایرۆسەکە خستەڕوو . 
دواتر ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە،  دڵنیایی دا لەسەر بەردەوامبوونی خوێندن بە مەرجی ڕەچاوکردنی ڕێکارە تەندروستیەکان لە پێناو پاراستنی سەلامەتی و ژیانی قوتابیان و خوێندکاران ومامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە و ناوەندەکانی خوێندن.

ئەنجومەنی وەزیران ، سەرەڕای سوپاسکردنی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی دیکە ، لە هەمانکاتدا وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەتی ڕاسپارد کە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان لە بەرچاو بگرن ، داواشی لە هاووڵاتیان کرد کە هاوکاری جێبەجێکردنی پلان و ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێم بن بۆ بەرگرتن لە زیاتر بڵاوبونەوەی ئەم ڤایرۆسە گۆڕاوەی کۆرۆنا.


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.