وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند كه گه‌وره تیرۆریستێكی داعش له به‌غدای پایته‌خت ده‌ستگیركراوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی ھاوبه‌شی ھێزه‌كانی سوپا و دژه‌تیرۆر، گه‌وره تیرۆریستیكی داعش كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر داواكراوبووه له یه‌كێك له ناوچه‌كانی ره‌سافه له به‌غدای پایته‌خت ده‌ستگیركراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه گه‌وره تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه‌كه، به‌رپرسی بۆمبڕێژكردن بووه له به‌ناو ویلایه‌تی به‌غدا سه‌ربه داعش.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق باسی له‌وه‌شكردووه كه ده‌ستگیركراوه‌كه، راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.