وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایدهگهێنێت: ئەوان مامەڵە لەگەڵ سێ جۆر ماستەرپلانی شار و شارۆچكەكان دەكەن و هەندێك لە ماستەرپلانەكانیش پێویستیان بە ئەبدێتكردنەوە هەیە، دەشڵێت ئێستا سەرقاڵی ئامادەكردنی نەخشەڕێگەیەكن بۆ چاكسازیكردن لەو بابەتەدا كە دواتر پێشكەش بە ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێت، لەبارەی گۆڕینی رەگەزی زەویشەوە دەڵێ گۆڕینی رەگەزی زەوی، بە یاسا رێگە بە گۆڕینی رەگەزی زەوی دەدرێت.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: ئێمە مامەڵە لەگەڵ سێ جۆر ماستەرپلاندا دەكەین، یەكەمیان ئەو ماستەرپلانانەن بۆ شار و شارۆچكەكان جێبەجێكراون، بەشێكی دیكەیان ئەو ماستەرپلانانەن چوونەتە قۆناغی جێبەجێكردنەوەوە، بەڵام تەواو نەكراون، هەروەها دەشڵێت: بەشێكی دیكەشیان پەیوەندی بە شار و شارۆچكەكانەوە هەیە كە تا ئێستا ماستەرپلانیان نییە و لە هەر سێ جۆریشیاندا گرفتی جۆراوجۆر هەن.
لەبارەی گۆڕین و ئەدبدێتكردنەوەی ماستەرپلانەكان، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایدهگهێنێت: ئەو ماستەرپلانانەی تەواو كراون و چوونەتە بواری جێبەجێكردنەوەوە، تێیاندایە ماوەی دە ساڵ زیاتر بەسەر جێبەجێكردنیاندا تێپەڕیوە و ئێستاش پێویستییان بە گۆڕانكاری و ئەبدێتكردنەوە و چاكسازی هەیە. لەمبارەیەوە ئاماژە بەوە دەكات كە ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی بایەخ بەو بابەتە دەدات و خەریكی ئامادەكردنی نەخشەرێگایەكن بۆ ئەوەی پێشكەش بە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی بكەین، چونكە بابەتی دانانی ماستەرپلان بودجەی تایبەتی پێویستە و ئەو بودجەیەش ئێستا لە دەسەڵاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا نییە.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی گۆڕینی رەگەزی زەوی، ئاماژە بەوە دەكات كە بە لەبەرچاوگرتنی پێداویستی تاكەكان و فراوانی شارەكان، گۆڕینی رەگەزی زەوی بە یاسا رێكخراوە و یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەكانیش رێگە بە گۆڕینی رەگەزی زەوی دەدات و ئەو دەسەڵاتەش دراوەتە ئەنجوومەنەكانی شارەوانی كە بەپێی پێداویستی و فراوانبوونی شارەكان بۆ بەكارهێنانی زەوی ئەو دەسەڵاتە هەیە بۆ گۆڕینی رەگەزی زەوی.
داناني هةوالَ - شوان عةزيز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.