فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای عێراق، سێ حه‌شارگه‌ی داعشیان له سنووری پارێزگای دیاله رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته بۆردومان كرد.
میدیاكانی عێراق له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییان گواستووه‌ته‌وه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای عێراق، به‌چڕی سێ حه‌شارگه‌ی داعشیان له سنووری ناوچه‌ی شێخ بابا سه‌ربه ناحیه‌ی جه‌له‌ولا باكووری پارێزگای دیاله بۆردومانكردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه ھێشتا ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه و زیانه‌كانی داعش نه‌زانراوه و باسی له‌وه‌شكرد كه شانه نووستووه‌كانی داعش له ناوچه‌كه خۆیان حه‌شارداوه و ناوه ناوه ھێرش بۆسه‌ر ھێزه ئه‌منییه‌كان و ھاووڵاتییان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.