Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:46

ئه‌ندازیارێک : ئایا دۆخی کاره‌با باش نییه‌، یان ئێمه‌ له‌گه‌ڵ کاره‌با باش نین ؟

کوردستان TV
100%

ئه‌ندازیار نه‌جات حه‌سه‌ن قه‌ره‌داغی له‌په‌ڕه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی كاره‌با بابه‌تێكی له‌سه‌ر دۆخی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان نووسیوه‌و ده‌ڵێت: ئه‌و پرسیاره‌ی رۆژانه‌ رووبه‌ڕووی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌ بواری كاره‌بادا كارده‌كه‌ن و ئاگاداری ره‌وشه‌كه‌ن، پرسیارێك كه‌ له‌ جێی خۆیه‌تی و مافی هه‌موو هاوڵاتییه‌كه‌ ئه‌م پرسیاره‌ له‌ حكومه‌ت و كاربه‌ده‌ستان بكات، چونكه‌ هاووڵاتی مافی خۆیه‌تی باشترین خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌ش بكرێت له‌ هه‌موو بواره‌كاندا و پێویست ناكات سه‌رقاڵ بكرێت به‌وه‌ی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ له‌ كوێوه‌ دێت و چۆن به‌رهه‌م دێت و چه‌ندی تێ ئه‌چێت، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاوڵاتی ئه‌بێت له‌ كۆتاییدا هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ ژیانێكی شایسته‌ له‌به‌رده‌ست بێت.

33

له‌ بواری كاره‌بادا ئه‌كرێت بابه‌ته‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی تر لێك بده‌ینه‌وه‌، ئه‌كرێت پرسیاره‌كه‌ وا لێ بكه‌ین و بڵێین ئایا دۆخی كاره‌با باش نییه‌؟ یان ئێمه‌ له‌گه‌ڵ كاره‌با باش نین؟

بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ زۆر به‌ ئاسانی ده‌توانین به‌پشت به‌ستن به‌ داتاكانی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم و كۆنترۆڵی پارێزگاكان بگه‌ینه‌ ئه‌و راستییه‌ی كه‌ له‌م مانگه‌شدا وه‌ك هه‌موو كاته‌كانی تر دۆخی كاره‌با باشه‌و نه‌گۆڕاوه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ گۆڕاوه‌ مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیانه‌ له‌گه‌ڵ كاره‌با، بۆ زیاتر روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ری كاره‌با له‌ هه‌رێم به‌ نموونه‌ وه‌رده‌گرین كه‌ له‌ ئێستادا هه‌رێم ده‌توانێت نزیكه‌ی 6000 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێت، ئه‌مه‌ پێی ده‌وترێت توانای ته‌واوی كاركردنی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنان. 

1

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌ مانگه‌كانی وه‌رزی پایز پێدانی كاره‌با نزیك بوو له‌ 20 كاتژمێر له‌ رۆژێكدا، به‌رهه‌می كاره‌با نزیك به‌ 3500 مێگاوات بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌ ئێستاشدا هه‌ر هه‌مان بڕو زیاتریشه‌ بۆ هه‌مان دانیشتووان. ئه‌وه‌ی كه‌ گۆڕاوه‌ مامه‌ڵه‌ی خه‌ڵكه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رهه‌می كاره‌بایه‌ نه‌ك بڕی به‌رهه‌م و رێژه‌ی كاره‌با. به‌ واتایه‌كی تر رێژه‌ی به‌كارهاتووی یه‌كه‌ی كاره‌با بۆ هه‌ر تاكێكی دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان، به‌ به‌رده‌وامی له‌سه‌رو ستانداردی جیهانییه‌وه‌یه‌، به‌ڵام له‌ وه‌رزی زستان و هاویندا ئه‌و رێژه‌یه‌ زیاتر ده‌بێت، بۆیه‌ بارودۆخی پێدانی كاره‌با خراپتر ده‌بێت.

كه‌واته‌ ده‌توانین بڵێین ئه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی ئێمه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كاره‌با خراپ ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی خراپ بوونی كاره‌با به‌ هه‌موو سێكته‌ره‌كانی (به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ و دابه‌شكردن) نه‌ك كه‌م بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م و خراپ بوونی كاره‌با.

ئه‌ندازیار نه‌جات حه‌سه‌ن قه‌ره‌داغی  ده‌شڵێت: لێره‌شدا جارێكی تر هاووڵاتی ماف خۆیه‌تی كه‌ بڵێت ئاخر له‌ ئێستادا بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ هیچ به‌دیلێك نییه‌ و حكومه‌ت خه‌می نه‌خواردووه‌، كه‌ جارێكی تر ئه‌ركه‌كه‌ ئه‌خاته‌وه‌ ئه‌ستۆی حكومه‌ت خه‌می ئه‌م بواره‌ بخوات و كاره‌با ئه‌كاته‌ به‌دیلی سووته‌مه‌نی، به‌ڵام ئه‌بێت هه‌مووشمان خه‌مخۆری كاره‌با و تۆڕه‌كانی گه‌یاندن و دابه‌شكردنی بین و به‌ فشاری زۆرو ناپێویست نه‌بینه‌ هۆی سووتانی محاویله‌ و لاین و وێستگه‌كان كه‌ دواجار هه‌ر خۆمان باجی بێ كاره‌بایی و سه‌ره‌ محویله‌و گرفته‌كانی ئه‌ده‌ین.

3

جێی خۆیه‌تی هاووڵاتیانی هه‌رێمیش ئه‌و ڕاستییه‌ بزانن كه‌ به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنی كاره‌با و كۆنترۆڵكردنی ئه‌م سێكته‌ره‌ له‌سه‌ر شانی كۆمه‌ڵێك فه‌رمانبه‌ری دڵسۆزه‌ كه‌ وه‌ك سه‌ربازی ون له‌ هه‌موو بارودۆخێكدا به‌رده‌وامن له‌ خزمه‌ت به‌ هاونیشتیمانیان و تا ئه‌وپه‌ڕی تواناشیان داده‌په‌روه‌رانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م سێكته‌ره‌ ده‌كه‌ن.

له‌كۆتایی نووسینه‌كه‌یدا ئه‌ندازیار نه‌جات حه‌سه‌ن قه‌ره‌داغی  ده‌ڵێت: هیوادارم ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كیش بووه‌ (خۆمان له‌گه‌ڵ كاره‌با باش بكه‌ین)،  هۆشیارانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین و به‌پێی پێویست به‌كاری بهێنین، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وكات كاته‌كانی بوونی كاره‌بای نیشتیمانی زیاتر ئه‌بێت و تۆڕه‌كانیش پارێزراوتر ئه‌بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.