Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 01:08

هاورده‌کردنی مریشکی بەستوو لەتەواوی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان قه‌ده‌غه‌یه‌

کوردستان TV
#8
100%

ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر بەسەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کۆبووە، ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دەرکرد :

1- جەختکردنەوە لەسەر قەدەغەکردنی مریشکی هاوردە و بەستوو بەهەموو شێوەیەک لەتەواوی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندی دارەکان دەکرێت.

2-  هەڵمەتێکی نیشتیمانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی بەرهەمی قاچاغ و نایاسایی لەبازاڕەکان ئەنجام دەدرێت بەسەرپەرشتی خودی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.

3- بڕیار درا بە ڕاگرتن وقەدەغەکردنی پارچەکانی مریشکی هاوردەکراو، لەبڕی ئەمە خاوەنی سەربڕخانەکانی کوردستان راسپێردران کە ئامادەکاری بکەن بۆ پرکردنەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە لەبەرچاو گرتنی خواستی براندە بیانیەکان.

4- بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی ناوەخۆیی و بەرهەمی دەواجن و سەربڕخانەکانی هەرێمی کوردستان هەفتەی داهاتوودا هەڵمەتێکی راگەیاندن بۆ ناساندنی ستیکەر وبارکۆدی تایبەت لەسەر بەرهەمی سەربڕخانەکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێەبەجێ کردنەوە کەئەمە دەبێتە هۆکارێک بۆ پارێزگاری و ناساندنی بەرهەمی ناوەخۆیی بە کوالێتیەکی بەرز و نرخێکی گونجاو بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

5- جەنابی وەزیر سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی  راسپارد لە ناو وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو بۆ چارەسەرکردن و بەدواداچوونی هەموو ئەو بابەتانەی کە پەیوەندی هەیە بەپیشەسازی پەلەوەرەوە، بەتایبەتی لە پرۆژەکانی مریشکی گۆشت و کارگەکانی ئالیک و سەربڕخانەکان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵی و ڤێترنەری پارێزگاکان بۆ کاروبارەکان.

6- تاکیدکردنەوە لەگەڵ وەزارەتی کارەبا لەسەر نرخی کارەبا بۆ پرۆژە گرنگەکانی  پەلەوەری و پرۆژەکانی کشتوکاڵی دوای  پشتگیری کردنیان  لەلایەن وەزارەت.
7-وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە نوسراوێکی فەرمیدا داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەکات کە لە پێناوی گرنگی دان و پاڵپشتی کردنی بەرهەمی ناوەخۆی گشتاندن بکات بۆ وەزارەتەکانی پێشمەرگە و ناوەخۆ و تەندروستی و کاروباری کۆمەڵایەتی و کار، کە بەرهەمی کێلگە پەلەوەریەکانی ناوەخۆی هەرێمی کوردستان بکڕنەوە.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.