بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێکی گرنگى پهیوهست بهكارى لیژنەکە، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/23، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ ھروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنهو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە.
سەرەتاى كۆبوونهوهكه سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و یاداشت و داواکارییانەی ئاراستەی لیژنەكه کرابوون خوێندرانەوە، دوای گفتوگۆكردنیان و دهربڕینی ڕاوبۆچوونی ئەندامان کاری پێویستیان لەسەرکراو ئەوانەی پێویستییان بهوەڵامدانەوە ههبوو وەڵامدرانهوه، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
لەتەوەرێکی دیكهی کۆبوونەوەكهدا پڕۆژەیاسای ڕێزلێنانی پێشمەرگە خوێندرایەوەو لەلایەن ئەندامانی لیژنەكهوه گفتوگۆى لەسەر کرا.
لەکۆتایی کۆبوونەوەكهشدا گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک سەردانی پێویست کرا کە پەیوەندیدار بوون بەبەدواداچوونی داواکاریی پێشمەرگە بۆ ئەو پرسەش ئەندامان ڕاوبۆچوونی خۆیان خستەڕوو.
پهرلهمانی کوردستان گفتوگۆ لهسهر پڕۆژه یاسای رێزلێنانی پێشمهرگه دهکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.